ده‌سته‌یه‌کی سه‌ر به کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق بڕیاری دا به سه‌رله‌نوێ جیاکردنه‌وه‌ی و هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگی سه‌رجه‌م سـندوقه‌کانی به‌غدای پایته‌خت، که ڕه‌نگه هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌غدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 7 ی مانگی ئازار بگۆڕێت، له کاتێـکدا به‌غدا نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر پـێـنجی کۆی 325 کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌گرێته‌وه.
هاوپه‌یمانی ئه‌لمالیکی به ڕێژه‌یه‌کی زۆر نزیـک له پله‌ی دووهه‌مدا به دوای پارتی سیکیولاری سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووتر ئه‌یاد عه‌لـلاویدا هاتبوو.
هه‌رچه‌ندێـکه ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای به‌ڕێز مالیکی ڕایگه‌یاند به‌ڵـگه‌یان بۆ ئاشـکرا بووه سه‌باره‌ت به فرتوفێـڵێـکی به‌رفراوان له پـێـنج له پارێزگاکان که بریتین له به‌غداش، که ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕێت.
هاوپه‌یمانی لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووتر ئه‌یاد عه‌لـلاوی 91 کورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌سـتهێناوه. ته‌نها دوو کورسی له ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای به‌ڕێز مالیکی زیاترێـکن. هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ لیسـتهکانی تر بـبهسـتن بۆ به‌ده‌سـتهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.