ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه گوتوویه‌تی هاوپه‌یمانێتی ئه‌لعێراقیه ده‌ڕوات به‌ره‌و لایه‌نێـکی سیاسی که مه‌لایه‌کی دژه ئه‌مه‌ریکای تیادایه، پاش ئه‌وه‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕکابه‌ری سه‌ره‌کیدا بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی عێراق ڕاگیرا.
دکتۆر عه‌لـلاوی ده‌ڵێت لیستی ئه‌لعێراقیه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیـیه‌که‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌دردا کۆده‌بێته‌وه و ده‌شڵێت هه‌ردوو لایان وتووێژ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن چی پـێویسته بکرێت بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی داهاتووی عێراق.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه لیستی ئه‌لعێراقیه وتووێژه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ڕاگرت.