Accessibility links

عامری و سەدر ڕیکەوتن لەسەر لەکارخستنی سەرۆک وەزیری عێراق


دوو پشتیوانیکەری سەرەکی سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدی ڕێکەوتن لەسەر کارکردن بۆ لەکارلابردنی عەبدولمەهدی هاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی خۆپیشاندانەکان دژی حکومەت لە بەغداد و زۆربەی شارەکانی باشووری وڵات کە زۆرینەیان شیعەن.

ڕابەری شیعەکان موقتەدا سەدر کە ڕابەرایەتی گەورەترین کوتلە دەکات لە پەرلەمان داوای لە عەبدولمەهدی کرد داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بکات. کاتێک عەبدولمەهدی داواکەی سەدری ڕەت کردەوە، سەدر داوای لە هادی عامری ڕکابەری سیاسیی کرد عەبدولمەهدی لەکارلاببەن.

عامری ڕابەرایەتی هاوپەیمانێتییەک دەکات کە دووەم گەورەترین کوتلەیە لە پەرلەماندا. درەنگانێکی ئێوارەی سێشەممە عامری بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕازیبوو یارمەتی پێشکەش بکات بۆ لەکارخستنی سەرۆک وەزیری عێراق.

عامری لە بەیاننامەیەکدا وتی " پێکەوە کاردەکەین لەپێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و ڕزگارکردنی وڵاتەکە بەپێی بەرژەوەندی گشتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG