ده‌رهێنانى نه‌وت له بیره نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوك به‌رده‌وامه، به‌شێكى له‌رێگه‌ى بۆریه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌ى توركیا ده‌كرێت ، به‌شه‌كه‌ى تریشى ره‌وانه‌ى پاڵاوگه‌كانى هه‌رێم و عێراق ده‌كرێت.
نه‌جات حسێن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"داهاتى نه‌وت بۆ هه‌موو عێراقیه‌كانه، بۆیه به پێى رێژه‌ى دانیشتوان به‌شى كه‌ركوك له‌داهاتى نه‌وتى عێراق ده‌درێت."
گوتیشى"دانیشتوانى كه‌ركوك 4,2 ى كۆى دانیشتوانى عێراقه، بۆیه گه‌ر 100 ملیار دینار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ پرۆژه ته‌رخان بكرێت، ئه‌وا 4 ملیارى بۆ كه‌ركوك ده‌بێت."
له‌لایه‌كى تره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، ورده‌كارى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوكى بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد رۆژانه 80 تا 90 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوك هه‌نارده‌ى توركیا ده‌كرێت.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، رۆژانه 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش ده‌درێته پاڵاوگه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا بۆ پاڵاوتن، وتى"ئه‌و پاڵاوگانه‌ى نه‌وتى كه‌ركوكیان بۆ ده‌روات، له پاڵاوگه‌كانى كار، بازیان، قه‌یوان و بێجى و چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌كى تر پێكهاتوون."
ده‌رباره‌ى ئه‌و بڕه نه‌وت و بانزینه‌ى رۆژانه بۆ شارى كه‌ركوك ته‌رخان ده‌كرێت، نه‌جات حسێن، وتى"رۆژانه ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار لیتر بانزین و 750 هه‌زار لیتر نه‌وت بۆ كه‌ركوك ده‌بێت، باقى دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر پارێزگاكانى تر‌ى عێراق دا."
پێش 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 نه‌وتى كه‌ركوك له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌نارده‌ى توركیا ده‌كرا، به‌ڵام دواتر نه‌وتى ئه‌و پارێزگایه كه‌وته ده‌ست عێراق و له ئێستادا له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه بریارى لە سەر ده‌درێت.