فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ڵێت ئێران بووه‌ته مایه‌ی ناسه‌قامگیری له عێراق، ئه‌ویش له ڕێی کۆمه‌ک و ڕاهێنانی کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه جه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ به CNN ی گوت ئێران نایه‌وێت عێراق بـبێته وڵاتێـکی دیموکراتی به‌هێز. گوتیشی ئێران پـێی باشه عێراق " داموده‌زگایه‌کی حکومی لاوازی هه‌بێت."
هه‌روه‌ها ئۆدێرنۆ گوتیشی ئێران ده‌یه‌وێت ته‌واوی شـکسـتهێنانهکانی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی عێراق به‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ کرده‌وه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و وڵاته. گوتیشی هێزه عێراقیـیه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه کاری باشـیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه.