کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له که‌مپـێـکی په‌نابه‌رانی ئێرانی له پارێزگای دیاله هێزه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـک که به‌ردیان هه‌ڵده‌دا به شه‌ڕ هاتوون.
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه ده‌ڵێن 3 که‌س له پـێـکدادانهکاندا کوژراون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له که‌مپی ئهشرهفدان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 23 که‌س کوژراون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه که‌مپی ئه‌شره‌ف به هه‌زاره‌ها له ئه‌ندامانی ڕێـکخراوی موجاهیدینی ئێرانی لێـیه. پـێشـتریش هێزه‌کانی عێراق په‌لاماری ئه‌و که‌مپه‌یان داوه به بیانوی ڕێـگه‌گرتن له توندوتیژی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس که ڕۆژی هه‌ینی به سه‌ردانێـک له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه، نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر توندوتیژیـیه‌کانی نێو که‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌ربڕی و داوای له حکومه‌تی عێراق کرد دان به‌خۆیدا بگرێت.