کردارێکی هێرشی ئاسمانی بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ له ده‌ستی ملیتانه‌کانی ئیسلامی له عێڕاق دا ده‌ستی پیکردوه.
خه‌ڵکی ناوچه‌که و کاربه‌ده‌ستێكی کورد به په‌یامنێرانی رۆژئاواییان گوت که هێرشه‌کانی ئاسمانی شه‌مه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام ڕوون نیه داخوا هێرشه‌که له لایه‌ن له شکری عێڕاق یان له شکری ئه‌مریکاوه ئه‌نجام درا.
ملیتانه‌کانی داعش له وه‌تا زوویه‌کی مانگی ئاگوسته‌وه به‌نداوه‌که‌یان له ده‌ست دایه.
له کردارێكی دیکه‌دا، ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن هێرشه‌کانی فرۆکه‌ی بی فرۆکه‌وان بۆ سه‌ر یاخی بوانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام دوو ئوتوموبیلی چه‌کداریان له باشووری شه‌نگال له ناوبردوه.
سه‌رکردایه‌تی فه‌رمانده‌ری ئه‌مه‌ریکا له لێدوانێکی هه‌ینی دا گوتی هێرشه‌که دوای ئه‌وه ده‌ستووری درا که هێزه‌کانی کورد ڕاپۆرتیان کرد که تێروریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام هێرشیان بۆ سه‌ر مه‌ده‌نێکان له گوندی کاجۆ، له باشوری شه‌نگار برد.