Accessibility links

دەستەی دەستپاکی عێراق چارنووسی دەیان ملیار دیناری پارێزگای موسڵی بۆ ئاشکرادەبێت


دەستەی دەستپاکی عێراق (هيئة النزاهة العراقية) دەڵێت چارەنووسی دەیان ملیار دیناری بوجەی پارێزگای موسڵی بۆ ئاشکرابووە کە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار دەکات. دەڵێت ژمارەیەک لە کاربەدەست و فەرمانبەرانی نزیک لە نەوفەل ئەلعاکوب پارێزگاری پـێشووی موسڵ لە پشت بردنی ئەو پارانە بوون.

دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی بەر لەوەی نەوفەل ئەلعاکوب لە پـۆستی پارێزگار لاببرێت ئەو بڕە پارەیە برابوو، وە ئەو کاربەدەست و فەرمانبەرانە لە دیوانی پارێزگا بوون و ئێستا تاوانبارن بە خواردنی پارە و بە هەدەربردنی سەروەت و سامانی دەوڵەت.

پاشان نووسیویەتی پارەکان لە بوجەی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ پارێزگای موسڵ و بەشی پەرەپـێدانی گوندەکان و پەرەپـێدانی هەرێمەکان بۆ ساڵی 2018 براون. پارەکانیش لە قاسەکانی ئەو کاربەدەست و فەرمانبەرانە لە دیوانی پارێزگا دانرابوون یان خرابوونە بانک بە ناوی خۆیانەوە.

XS
SM
MD
LG