Accessibility links

قەیاغێک لە ناو ڕووباری دیجلە لە موسڵ هەڵدەگەڕێتەوە و 60 کەس دەخنکێن


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە ئاکامی هەڵگەڕانەوەی قەیاغێک گەشتیاری لە ناو ڕووباری دیجلە لە پارێزگای موسڵ بە لایەنی کەم 60 کەس خنکاون.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی موسڵ گوتی ڕووداوەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ناوچەی ناسراو بە "غابات الموصل" بووە کاتێک قەیاغەکە کە لە توانایدایە 50 کەس بگوێزێتەوە، نزیکەی 100 کەسی لەسەر بووە. دەڵێت هەر کە قایغەکە گەیشتووەتە نیوەی ئاوەکە بە تەواوی هەڵگەڕاوەتەوە.

سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی موسڵ دەڵێت 60 تەرمیان لە ئاوی ڕووباری دیجلە دەرهێناوەتەوە و زۆربەیان ژن و منداڵن، بەڵام 30 کەسی دیکە ڕزگارکراون.

فەیسبوکی "عين الموصل" ڤیدیۆیەکی کاتی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیانی موسڵ دەکات بگەنە نزیک هەردوو پـردی "الخامس" و "عتيق"

XS
SM
MD
LG