Accessibility links

رێکخراوی جیهانی کۆچبەران بەهۆی توندوتیژییەوە بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکانی خۆی لە کەمپەکانی نزیک موسڵ رادەگرێت


هەڵمەتی لەشکەریی عێراق بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ لەژێر دەسەڵاتی داعش کە هەر لەمانگی 10 ەوە دەستیپێکردووە وا بەرەو کۆتایی دەڕوات.هەروەها ئەوەی لەشکەری ناوی لێناوە هەڵمەتی پاکسازیی بەریوەیە، لەبەرئەوەی هێشتا بارودۆخی ناوەو دەرەوەی شارەکە مەتریسیدارە.

رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری کۆچبەران ئەوەیان راگەیاند کە بڕیاری ئەوەیانداوە بە شێوەیەکی کاتی چالاکییەکانی رابگرن لە فرۆکەخانەی فریاگوزاری گەیارە و کەمپی حاج عەلی کە کەدەکونە دەرەوەی موسڵ بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئاساییشییەوە..

زمانحاڵی رێکخراویIOM جۆڵ میلمان دەڵێت هەموو ستافی فریاگوزارییە بیانییەکان گوازراونەتەوە بۆ کوردستان بۆ شاری هەولێر و کارمەندانی ناوچەکە تەرخانکراون بۆ ئەوەی کە هاموشۆی کەمپەکان بکەن بۆ دابیکردنی فریاگوزاریی.

"ئێمە لەوە تێدەگەیەین کە ناوبەناو توندوتیژی هەیە لەدەوروبەری گوندەکە. کاربەدەستانی لەشکریی لەناوچەکەدا قەدەغەی هاتوچۆیان سەپاندووە کە وایکردووە هاموشۆی لەناوەو دەرەوەی کەمپەکەی زۆر سەختتر کردووە."

بە هەردوو کەمپەکە زیاتر لە 79000 ئاوارە لەخۆدەگرن. میلمان دەڵێت رێکخراوی IOM و هەروەها ئاژانسەکانی دیکەش کارەکانیان راگرتووە بۆ پاراێزگاریکردن لە بوونی تەواوەتی کەمپەکان بەڵام دەڵێت ئەمە بەس نیە....

"ئێمە لەم رۆژانەدا لەوە تێگەیشتین کە تەنکەرەکانی ئاو ناتوانن بگەنە کەمپەکە بەهۆی بازگەکان و قەدەغەی هاتوچۆوە. لەبەرئەوە ئەمە گەورەترین نیگەرانییە چونکە لەم کاتەدا کە پلەی گەرما زۆر بەرزە و 40 بۆ 50 پلەی سەدییە، دەبێتەهۆی ناڕەحەتییەکی گەورە بۆ خەڵکی ناو کەمپەکان."

بەپێی وتەکانی میلمان وا پێشبینی دەکرێت 13 پاسی پڕ لەئاوارەی تازە لە موسڵەوە بگەنە کامپی هاج عەلی تا رۆژی سێ شەمە. ئەو دەڵێت کە IOM لە دڵەڕاوکێی ئەوەدایە کە ئایا ئەو ئاوارانە دەگەنە جێ وەک ئەوەی لە پلاندایە؛ بەبێ هیچ سەختییەک.

XS
SM
MD
LG