Accessibility links

فه‌ریق روکن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی : چه‌ند رۆژێکی تر شه‌ڕی موسڵ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

دووا به‌دووای پاککردنه‌وه‌ی به‌شی چه‌پی شاره‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تی، وه‌ک ئه‌و به‌رپرسه‌ی دژه‌ تیرۆر باسی ده‌کات که‌ سوپا له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ کۆتا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش، "شه‌ڕی لای راستی شاره‌که‌ دووا شه‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ داعش، هه‌ر ئه‌و شوێنه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌."

زۆرێک له‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌کان وای بۆ ده‌چن که‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ قورستر ده‌بێت له‌ شه‌ڕه‌کانی رابردوو، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ رای جیاوازتره‌ "هه‌موو ئه‌گه‌رێک له‌ به‌رچاو ده‌گرین، به‌ڵام گره‌وی داعش له‌سه‌ر لای چه‌پ بوو له‌ده‌ستیشیاندا، زۆرێک له‌سه‌رکرده‌و چه‌کداره‌کانیان کوژران، به‌ده‌یان خۆکوژ و ئوتۆمبێلی بۆمب رێژکراویان له‌ده‌ستدا و زۆربه‌ی بنکه‌و باره‌گاکانیان، هێزێکی ووره‌ روخاوه‌ که‌ ئه‌وه‌ش له‌ قازانجی سوپاکه‌مانه‌."

XS
SM
MD
LG