Accessibility links

لەگەڵ پـێشڕەوی هێزەکانی عێراق لە موسڵ ژمارەی ئاوارەکان ڕوو لە زیادبوونە

  • VOA News

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ئێستادا ڕۆژانە زیاتر لە 2 هەزار کەس شاری موسڵ جێدەهێڵن، ئەمەش بە سەدان کەس زیاترێکە بەراورد بەوەی هەبوو لە پـێش دەسـتپـێـکردنی قۆناغی نوێی ئۆپـەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی زیاتر لە 125 هەزار کەس لە موسڵ ئاوارەبوون کە لەوێ نزیکەی 1.5 ملیۆن کەس دەژین، بەڵام لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بە ڕێژەی نزیکەی 50% خەڵکی ئاوارە زیایکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 2300 کەس، بەڵام پـێشتر ڕۆژانە لە دەوروبەری 1600 کەس ناوچەکەیان جێدەهێشت.

باسی لەوەش کرد ڕەوشی خەڵکەکە خراپە و خۆراک بەرەو کەمی دەڕوات و نرخەکانیان بەرزدەبێتەوە و بیرەکانی ئاو بەهۆی ڕاکێشانی ئاوێـکی زۆر لێـیان ئاوەکانیان سوێربوون یان وشکیان کردووە و لەگەڵ ئەوانەشدا چیتر کەمپی ئاوارەکان لە باشور و ڕۆژهەڵاتی شارەکە ناتوانن ئاوارەی زیاتر لەخۆبگرن.

هێزەکانی عێراق لە ڕۆژی پـێنجشەممەوە قۆناغە نوێـیەکەیان لە سێ قۆڵەوە دەسـتپـێـکردووە، لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەوە بە ئاڕاستەی ڕووباری دیجلە کە بە ناوەڕاستی شارەکەدا تێپەڕدەبێت.

هێزی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە سەرقاڵی پاککردنەوەی گەڕەکی میساق بوو کە لە شەوی سێشەممەوە چوونەتە ناوی. هەروەها هێزەکانی دژە تێرۆریش ناوچەی پـیشەسازی شارەکەیان کۆنترڵکرد و پـۆلیسی فیدراڵیش لە گەڕەکی وەحدە پـێشڕەویـیان کرد.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG