Accessibility links

بە هێرشی ئاسمانی دوایـین پـردی ناو شاری موسڵ لەسەر ڕووباری دیجلە لە بەکارهێنان کەوت

  • VOA News

یەکێـک لە پـردەکانی ناو شاری موسڵ

کاربەدەستان و دانیشتوانی شاری موسڵ دەڵێن دوایـین پـرد کە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شارەکەیان دەبەستێتەوە بە هێرشی ئاسمانی لە بەکارهێنان کەوتووە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت هاشم بریڤکانی جێگری کۆمیتەی ئاسایش لە پارێزگای موسڵ گوتویەتی پـردی ئەلعەتیق کە دوایـین پـردبوو هەردوو بەشی شارەکەی دەبەستەوە، شەوی سێشەممە بە هێرشێـکی ئاسمانی لەکارکەوتووە.

هەروەها کەسێـک بە ناوی ئەبو عەلی کە دانیشتویەکی بەشی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیە بە فڕانس پـرێسی گوتووە پـردەکە بە بۆردومانەکە زیانی پـێگەیشتووە و ناتوانرێت بەسەریدا بپەڕێنەوە، بۆیە ناچار ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەلەم بۆ بەشی ڕۆژئاوای شارەکە پەڕیوەتەوە هەتا بۆ بازاڕەکانی ئەوبەری شارەکە بچێت. باسی لەوەش کردبوو دەیان کەس لە هەردوو سەری ڕووبارەکە چاوڕێی بەلەمن هەتا پـێی بپەڕێنەوە.

پـردی عەتیق کە پـێنجەم و دوایـین پـردی شاری موسڵە لەسەر ڕووباری دیجلە، درێژیـیەکەی نزیکەی 305 مەترە و بەریتانیـیەکان لە سەردەمی مەلیک غازی لە ساڵی 1934 دروستیانکردووە و هەردوو ناوچەی نەسر و مەیدانی شارەکە بەیەک دەبەستێتەوە.

XS
SM
MD
LG