Accessibility links

عەمید ڕەحمان چواربەرد: مانەوەی خەڵکی سیڤیل لە موسڵ یەکێـکە لە کۆسپەکانی بەردەم پـێشڕەوی هێزەکان

  • ده‌خیل شه‌ممۆ

لە سەرەتای دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی موسڵ، ژمارەیەک لە فەرماندە لەشکریـیەکان پـێشبینیان دەکرد هەتا کۆتایی ساڵ تەواوی شارەکە ڕزگاربکەن یان لەو ئامانجە نزیک ببنەوە، بەڵام ماوەیەکە پـێشڕەوی هێزەکانی عێراق لە دەوروبەری شارەکە وەک چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نیـیە.

عەمید ڕەحمان چواربەرد جێگری لیوای چواری وەزارەتی پـێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت پـێشبینی دەکرا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس شاری موسڵ جێبهێڵن، بەڵام هەتا ئێستا تەنها 100 هەزار کەس چۆڵیان کردووە و ئەوانی دیکە لە ماڵەکانیان ماونەتەوە، بۆیە هێزەکان نەیانتوانی وەک پـێشتر زیاتر پـێشڕەوی بکەن و گەڕەکەکان کۆنترۆڵ بکەنەوە. هەروەها داعشیش ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ڕەوانەی ناو گەڕەکەکان دەکات و دەیانتەقێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG