Accessibility links

پـۆلیسی فیدراڵی عێراق کۆنترۆڵی شوێنی دادگایەکی داعش لە موسڵ دەکات


پـۆلیسی فیدراڵی عێراق دەڵێت هێزەکانی توانیویانە کۆنترۆڵی دادگای بە ناو شەرعی داعش بکەن لە باکوری ڕۆژئاوای شاری موسڵ، وە لە نێویدا دەسـتیانگرتووە بەسەر چەندان دۆکۆمێنتی گرنگدا.

فەرماندەیەتی پـۆلیسی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەیسبوکی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە فەریق ڕائد شاکر جەودەت فەرماندەی پـۆلیسی فیدراڵی دەڵێت دادگای بە ناو (شەرعی داعش بۆ ویلایەتی ئەلجوند) لە باشوری گەڕەکی 17 ی تەموزی شاری موسڵ لەلایەن پـۆلیسی فیدراڵیـیەوە کۆنترۆڵکراوە.

بەپـێی ڤیدیۆکەی پـۆلیس، چەکدارانی داعش دادگاکەیان لە ماڵی هاوڵاتیەک دامەزراندبوو و بەشێکی ماڵەکەیان کردبوو بە زیندان و شیش لە پەنجەرەکانی ماڵەکە دراون. پـۆلیس دەشڵێت لەو دەمەی ماڵەکەیان لەدەستی داعش ڕزگارکردووە هیچ کەسێـکی زیندانکراویان لە ماڵەکە نەبینیوە.

لە ئێستادا تەنها چەند گەڕەکێکی شاری موسڵ بەدەستی داعش ماونەتەوە کە ڕووبەری هەموویان پـێکەوە لە لاکێشەیەک بە درێژی 3 کیلۆمەتر و پانی 1.5 کیلۆمەتر تێپەڕناکات.

XS
SM
MD
LG