Accessibility links

وتەبێژێکی سەربازی: بانکی ناوەندی شاری موسڵ ڕزگارکرا


وتەبێژێکی سەربازی دەڵێت هێزەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لقی سەرەکی بانکی ناوەندی شاری موسڵیان ڕزگارکرد، ئەوەی داعش لە کاتی گرتنی شارەکە لە ساڵی 2014 بە تاڵانی برد.

موقەدەم عەبدول ئەمیر ئەلمحەمداوی وتەبێژی یەکە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی هێزەکانی کاردانەوەی خێرا هەروەها توانیان بینایەک کۆنترۆڵ بکەن کە دادگای سەرەکی داعشی تێدابوو.

دەڵێن ئەو دادگایە بەوە ناسراوبوو سزای زۆر توندی بڕیاردەدا، لەوانە ڕەجمکردن و هەڵدان لە بینای بەرز و بڕینەوەی دەست.

بانک و دادگاکەی ئەمڕۆ ڕزگارکراون دەکەونە هەمان ئەو ناوچەیەی کۆمەڵە بینا سەرەکییەکانی پارێزگاکەی لێیە کە شەوی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێرا هێرشیان کرایە سەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG