Accessibility links

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی: داعش زانکۆی موسڵی بۆ دروسـتکردنی چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە


هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت بەر لەوەی هێزەکانی عێراق دوو هەفتە لەمەوبەر زانکۆی موسڵ ڕزگاربکەن، داعش ئەو شوێنەی بۆ دروسـتکردنی چەکی کیمیاوی بەکارهێنابوو.

جۆن دوریان گوتەبێژی هاوپەیمانان ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە لێدوانێـکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی داعش چەندان جار گازی خەردەلی بەکارهێناوە، هەروەها ڕاپـۆرتی لە بەردەمدایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن گازی خەردەل لە موسڵ دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا ئەو چەکە کیمیاویـیانە لە دەستی هێزە عێراقیـیەکاندایە.

لە لایەکی دیکە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق (یان کوبیش) ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشدا گوتی داعش لە عێراق بەرەو نەمان دەچێت، داوای کرد پـشـتیوانیکردنی عێراق بەردەوامبێت هەتا هەڵە گەورەکانی ڕابردوو دووبارە نەبنەوە کە بوونە مایەی تێـکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا.

XS
SM
MD
LG