Accessibility links

فه‌ریق روکن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی: 700 دیلمان له‌ دەستی داعش ئازادکردووه

  • یه‌حیا به‌رزنجی

به‌رپرسی میحوه‌ر له‌ هێزه‌کانی دژه‌ تیرۆر له‌ موسڵ فه‌ریق روکن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی له‌م وتوێژه‌ کۆنترۆڵ کردنی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت "چاوه‌ڕوانی ىڕیاری سه‌رکردایه‌تین تاوه‌کو به‌شی چه‌پی شاره‌که‌ش ئازاد بکه‌ین، هه‌موو پلان و پێداویستییه‌کانی ئاماده‌یه‌."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی سوپا زۆر دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ زیاتر له‌ 700 هاوڵاتی عێراقیان رزگار کردووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ وه‌کو دیل ده‌ست به‌سه‌ر بوون، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر کۆی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌هه‌ر هۆکارێک له‌گه‌ڵ داعش بوون وتی "ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیان به‌ داعشه‌وه‌ بووه‌، روبه‌ڕووی یاسا ده‌کرێنه‌وه‌، که‌س بۆی نییه‌ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بکات."

وه‌ده‌رنانی داعش له‌ ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ به‌ هه‌موو ئاراسته‌کانییه‌وه‌، به‌لای ئه‌و به‌رپرسه‌وه‌ گرنگه‌، سه‌رکه‌وتنێکی تریش ده‌بێت بۆ سوپاو به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌یان ، بۆ لای چه‌پی شاره‌که‌و به‌شی خۆرئاوا، وتیشی "داعش چۆن لای راستی له‌ ده‌ست دا به‌مزوانه‌ کۆتاییان پێ دێنین و له‌ موسڵ ده‌ریان ده‌که‌ین، به‌ سه‌دان به‌رپرس و شه‌ڕکه‌ریان کوژراون، ته‌نانه‌ت که‌سی خۆکوژو ئوتۆمبێلی بۆمب رێژکراویان به‌ ڕیژه‌یه‌ک که‌م بووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ توانای ئه‌وه‌شیان نه‌ماوه‌ و ناتوانن به‌رگه‌ بگرن."

XS
SM
MD
LG