Accessibility links

لیوا مەعەن ئەلسەعدی: 80 گەڕەکمان لە موسڵ ئازادکردووە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

لیوا مەعەن ئەلسەعدی بەرپـرسی فەوجی دووی هێزی دژە تێرۆری عێراق دەڵێت پـرۆسەی رزگارکردنی بەشی خۆرهەڵاتی شاری موسڵ پێچەوانەی ئەو پێشبینیانە بوون کە دەیانگوت شەڕی ڕزگارکردنی بەری خۆرهەڵات لە بەشی خۆرئاوای شارەکە زەحمەتتر دەبێت، ئەو دەڵێت "ئێمە لەگەڵ هێزێک لە شەڕداین کە توانای بەرگری لە خۆکردنی نەماوە، بەڵام ناوچەی دانیشتوان و پاراستنی گیانی خەڵک پێشڕەوییەکانی سست کردوین، ئەوان بە تەواوەتی هەڵوەشاوەن، ئێمەش بەردەوام دەبین لە سەرکەوتنەکان."

داعش وەک تاکتیکی شەڕکردنیان، زیاتر پشتی بەو کەسە خۆکوژانە بەستووە، یاخوت ئەو بۆسانەی کە بە ئوتومبێلی خۆکوژ بۆ هێزەکانی بەرامبەر دەینایەوە‌، لیوا مەعن لەو رووەشەوە باس لەوە دەکات ئەو پلان وتەکتیکەشیان شکستی هێناوە "لە رابردوو رۆژانە 50 بۆ 60 کردەوەی خۆکوژی وتەقینەوەیان ئەنجام دەدا، بەلام ئێستا رۆژانە ناگاتە 5 بۆ 6 کردەوەی تیرۆریستی، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە لەو ڕووەشەوە، شکستخواردوون."

XS
SM
MD
LG