Accessibility links

عه‌بدولحه‌مید زێباری: له‌ موسڵ خه‌ڵک به ‌که‌ر و عه‌ره‌بانه‌ هاموشۆده‌که‌ن

  • یه‌حیا به‌رزنجی

زیاتر له‌ 40 گه‌ڕه‌ک له‌ به‌شی چه‌پی شاری موسڵ له‌ لایه‌ن سوپای عێراقییه‌وه‌ ئازادکراوه‌، به‌ڵام ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌، به‌ده‌ست بێ خزمه‌ت گوزاری سه‌ره‌تاییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌وان عه‌بدولحه‌مید زێباری له‌ که‌ناڵی ئاسمانی حوڕه‌ له‌ نێو شاری موسڵ ده‌ڵێت "حکومه‌تی عێراقی ته‌نها له‌رووی ئه‌منییه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌." ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ که‌ به‌رده‌وام سه‌ردانی شاره‌که‌ ده‌کات، باس له‌وه‌ده‌کات که‌ ته‌واوی ئازادکردنی شاره‌که‌ ماوه‌ی زۆرتر ده‌کێشێ لای واشه‌ به‌شی راستی شاره‌که‌ شه‌ڕی قورسی تیا رووده‌دات "مه‌ترسی هه‌یه‌ که‌ لای راستی شار ببێته‌ حه‌له‌بێکی تر." ئه‌و به‌شێوه‌ک باس له‌ ژیانی خه‌ڵک ده‌کات که‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ساڵانی کۆن ده‌شڵێت "خه‌ڵک ناتوانن به‌ ئوتومبیل هاتووچۆبکه‌ن، خه‌ڵک به‌ ده‌م په‌ڕو تراکتۆر و که‌رو عه‌ره‌بانه‌ هاتووچۆ ده‌که‌ن، نه‌ کاره‌با هه‌یه‌ نه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌، خه‌ڵک زۆر به‌ گله‌یین له‌ په‌یمانه‌کانی حکومه‌تی عێڕاقی."

له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ره‌وشی شه‌ڕه‌کان زێباری ده‌ڵێت "ئێستا سوپای عێڕاقی شه‌ڕه‌کانی وه‌ستاندووه‌ و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی کێو ماڵ و پشکنینن، ره‌نگه‌ دوو هه‌فته‌ی تر شه‌ڕی باشی لای راستیش ده‌ست پێ بکات."

XS
SM
MD
LG