Accessibility links

ئەفسەرێـکی عێراقی: زیاتر لە 900 چەکداری داعش هەتا ئێستا لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ کوژراون


ئەفسەرێـکی باڵای هێزەکانی عێراق دەڵێت لەوەتای ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ دەسـتیپـێـکردووە زیاتر لە 900 چەکداری داعش کوژراون.

لیوا ڕوکن سامی ئەلعارزی فەرماندەی بەتالیۆنی سێی هێزەکانی دژە تێرۆری عێراق لە لێدوانێـکیدا بۆ ڕادیۆ سەوا گوتی بەپـێی ڕاپـۆرتی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەوەی هێزە عێراقیـیەکان بینیویانە ژمارەی کوژراوانی داعش لە میانەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە 900 چەکدار تێپەڕی کردووە، لە نێویاندا سەرکردەی داعشیش هەن.

پاشان گوتی لە کۆی 40 گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی موسڵ 20 گەڕەکیان ڕزگارکردووە. باسی لەوەش کرد بە شێنەیی پـێشڕەوی دەکەن بەهۆی بوونی خەڵکی سیڤیل لە شارەکەدا.

ئاماژەی بۆ زۆری هێرشە خۆکوژیـیەکانی داعش کرد و گوتی لە ڕزگارکردنی ئەنبار هێندەی ئێسـتا بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو داعش هێرشی نەکردووە. گوتی هەتا ئێستا داعش 215 هەوڵی هێرشی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی داوە، بەڵام زۆربەیان لە لایەن فڕۆکە و هێزەکانەوە تەقێنراونەتەوە بەر لەوەی بگەنە سەر ئامانجەکانیان.

XS
SM
MD
LG