Accessibility links

هێزەکانی عێراق ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ دەکوژن


ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای عێراقی دوای شەڕ و هێرشی بۆ سەر موڵگە و بارەگاکانی چەکدارانی داعش لە ناو گەڕەکی گۆگجەلی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ، توانیان ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش بکوژن کە خویان لەناو ماڵ و خێزانەکاندا حەشاردابوو بەهۆی ئاڕاستەکردنی چەکی قورس و سەختی شەڕەکە ژمارەیەکی زور لە چەکدارانی داعش کوژران و سوپای عێراقیش ئامادەکاری دەکات و چاوەڕێی هاتنی هێزی زیاتری سوپاکەیەتی کە بەهێزی پشتیوانی ناسراون بۆ هێرشێکی فراوان بۆ سەر موڵگەکانی داعش لە گەڕەکی کەرامە و هەروەها پاککردنی تەواوی گەڕەکی گۆگجەلی لە چەکدارانی داعش کە خویان لەناو ماڵ وتونێلەکاندا حەشارداوە بەهۆی شەڕەکەی ئەمڕۆ سوپای عێراقی توانی خەڵکێکی زور لەدەست داعش رزگار بکات خەڵکەکە بە ئاڵای سپی و بە لێشاو گەیشتنە ژێر دەستی سوپای عێراقی و رەوانەی کەمپی خازری ژێر دەستی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کران.

شایەنی باسە لێرە و لەوێ باسی پاککردن و ڕزگارکردنی گەڕەکی گۆگجەلی شاری موسڵ دەکرێت بەڵام وەک کاربەدەستان و سەربازانی سوپای عێراقی بە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند هێشتا گەڕەکی گۆگجەلی بە تەواوی پاک نەکراوەتەوە چونکە ناوە ناوە تونێلی داعش دەردەکەون و مینی زۆری چێندراو دانراون کە بەم هۆیەوە کۆژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

XS
SM
MD
LG