Accessibility links

مەترسییەکانی دزەکردنی داعشەکان بۆ ناو ئاوارەکانی دهۆک


شەڕی موسڵ و نیگەرانییەکانی رێکخراوە جیهانییەکان و رێکخراوە خۆجێییەکان سەبارەت بە ئاوارەبوونی زۆرترین ژمارە بەرەو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ترسی دزەکردنی داعش و هەوادارانی داعش بۆ ناو کەمپە گەورەکان و شارە گەورەکان تێکرا وا دەکات وردبینی و چاودێری زیاتری رەوشەکە ببێتە یەکێک لە ئەرکە هەنوکەیی پڕ بایەخەکان.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێوبەری بەشی دهۆکی رێکخراوی ئاسودەدا بەڕێز وەلید عەلیدا سازکردووە.

وەلید عەلی دەڵێت "داعش مەترسییەکی گەلەک مەزن لەسەر دهۆک و هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی دروستکردووە؛ چونکە ئەو ئاوارانەی دێن رەنگە زانیاریان لەبارەوە نەبێت و یان لەوانەیە لەگەڵ چەکدارانی داعشدا بووبن".

هەروەها دەڵێت "ئامادەکارییەکی زۆر باش کراوە لەدهۆک، دەزگای ئاسایشی بۆ هەر سێ کەمپەکەی دهۆک هاتۆتە دروستکردن بۆ پێشوازیکردنی ئاوارەکان، لەناوچەی دهۆکدا هەوڵەکان بۆ ئەوەیە کە ئەڤ مەترسییە نزیکی دهۆک نەبێت".

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیش وەلید عەلی دەڵێت " هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ پێشوازیکردنی لێشێوای ئاوارەکانی موسڵ و دەوروبەری چ لەلایەن رێکخراوە جیهانییەکانەوە چ لەلایەن رێکخراوە خۆجێییەکانەوە".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژە ببن...

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:10 0:00

XS
SM
MD
LG