Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: 550 خێزانی بردووە تاوەکو بیانکات بە قەڵغانی مرۆیی


گوتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت چەکدارانی داعش 550 خێزانیان لە گوندەکانی دەوروبەری موسڵ بردووە و لە نزیک بنکە و شوێنەکانی خۆیان دەستبەسەریان کردوون، بۆیە پـێدەچێت وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریانبهێنن.

خانم ڕاڤینا شەمدسانی گوتەبێژی ئۆفیسی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی گوتی لەسەر بنچینەی زانیاری بڕواپـێکراو لە ناوچەکە ئەمە ڕادەگەیەنێت، وە ئێستا ئۆفیسەکەیان لە چەند ڕاپۆرتێـک دەکۆڵێتەوە کە باس لەوە دەکەن داعش لە گوندێـک 40 کەسی سیڤیلی کوشتووە.

لە لایەکی دیکە سەرۆکی مانگی سووری تورکی دەڵێت ڕێکخراوەکەی خۆراک و پـێداویستی مرۆیی دەنێرێت بۆ باکوری عێراق کە بەشی 10 هەزار ئاوارە دەکات.

کەرەم کینک ئەمڕۆ بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت لە قۆناغی یەکەم ئەم یارمەتیـیانە دەنێرن بۆ 30 گوندی دەوروبەری موسڵ کە بەم دوایـیانە ڕزگارکراون و لە ئێستادا لە نێوان سێ بۆ چوار هەزار کەسی سیڤیل ئەو گوندانە جێدەهێڵن.

پاشان گوتی ڕەنگە لە نێوان 150 هەزار بۆ 400 هەزار کەس بەهۆی شەڕی موسڵەوە ئاوارەبن، بۆیە ڕێکخراوەکەیان کەمپی زیاتر لە باکوری عێراق دادەمەزرێنێت.

XS
SM
MD
LG