مه‌یسون ئه‌لده‌ملوجی ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت هێشتاش گفت‌وگۆکانی لیسته‌که‌ی به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری عێراقیدا به لیستی ده‌وڵه‌تی یاساشه‌وه بۆ هاوپه‌یمانێتی کردن به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی وڵاته‌که. مه‌یسون ئه‌لده‌ملوجی ده‌شڵێت لیستی ئه‌لعێراقیه بانگهێشتێکی فه‌رمیانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه و بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ش لیژنه‌یه‌ک به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر ڕافع ئه‌لعیساوی سه‌ردانی ئێران و ژماره‌یه‌ک وڵاتی تریش ده‌کات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت‌وگۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.