Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەردانی عێراق دەکات

  • VOA News

وەزیری بەرگری ئەمەریکا گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق بە مەبەستی وتووێژکردن لەگەڵ کاربەدەسـتانی عێراق سەبارەت بە دوا پـێشهاتەکانی شەڕی داعش لە وڵاتەکەدا.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە جەیمس ماتس بۆ یەکەم جار وەکو وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە فڕۆکەیەکی لەشکری گەیشتە فڕۆکەخانەینێودەوڵەتی بەغدا و لە لایەن دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ عێراق پـێشوازی لێکرا.

بڕیارە لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای عێراقدا کۆببێتەوە، لەوانە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر. هەروەها کۆبوونەوەش لەگەڵ فەرماندەکانی لەشکری ئەمەریکا ئەنجام بدات، ئەوانەی لە عێراقدا یارمەتی هێزەکانی ئەو وڵاتە دەدەن لە مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژکاری لەشکری و هەماهەنگی لە هێرشی ئاسمانی بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

ماتس بەر لە گەیشتنی بە پەیامنێرانی گوت " ئێمە لە عێراق نیـن بۆ دەسـتگردن بەسەر نەوتی هیچ کەسێـک." پـێدەچێت ئەم لێدوانەی ماتس خۆلادانێـک بێت لەو لێدوانانەی پـێشتر سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە نەوتی عێراق دابوونی.

XS
SM
MD
LG