سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دان ده‌نێت به‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌یه له قه‌یرانی پاش هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌که‌یدا.
له گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تدا، ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز له زاری نوری ئه‌لمالیکیـیه‌وه ده‌ڵێت بۆ خۆی به‌شـێـکه له کێشه‌که، به‌ڵام ئه‌وه نیـیه که کێشه‌که‌ی دروستکردبێت.
یاسادانه‌رانی عێراقی له قه‌یرانێـکی له بنبه‌ستدراودان بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تی نوێ پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕۆژی حه‌وتی سێ‌دا هیچ لایه‌نێـک نه‌بووه سه‌رکه‌وتوویی یه‌کلایـیکه‌ره‌وه.
لیستی ئه‌لعێراقیه که به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشـووی عێراقه و پـشـتیوانی سـووننه‌کانی له‌گه‌ڵدایه دوو کورسی زیاتری به‌ده‌سـتهێنا له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به به‌راورد له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا که مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری ئێسـتای عێراق سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و لیسـتی ده‌وڵه‌تی یاساش له زۆرێـکی لایه‌نه شیعه‌کان پـێـکهاتووه.
بنبه‌سـتی سیاسی عێراق به‌رده‌وامه و له ده‌مێـکدایه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـلانی هه‌یه تا کۆتایی ئه‌م مانگه ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی له عێراق که‌م‌بکاته‌وه و هه‌روهاش کۆتایی‌هێنان به ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری له‌و وڵاته‌دا.
له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێـیه‌وه زنجیره‌یه‌ک هێرش له سه‌رانسه‌ری عێراقدا کراون، ئه‌مه‌ش وای کردووه هه‌ندێـک له کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌لا دروستبێت یاخیبووان سوود له ده‌رفه‌تی نادیاری و ناڕوونی سیاسی وڵاته‌که بـبینن.