Accessibility links

دۆخێکی ناهەموار پەرلەمانی عێراق دەگرێتەوە و کۆبوونەوەکانی بۆ پـێنجشەممە دواخران


پەرلەمانی عێراق (وێنەی ئەرشیف)
پەرلەمانی عێراق (وێنەی ئەرشیف)

پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر وەزیرانی کابینە نوێـیەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر، لە کاتێـکدا ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ئەوپەڕی ناڕەزایی خۆیان لە نێو هۆڵی پەرلەماندا دربڕی. بەڵام لە کۆتایـیدا دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی پـێنجشەممە دواخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیر و بە بەشداری 179 پەرلەمانتار لە کۆی 328 پەرلەمانتار، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ ئەم مەبەستە دەسـتپـێـکرد، بەڵام ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکان هاتنە بەردەم سەرۆکی پەرلەمان و کەوتنە دروشم وتنەوە لە دژی هەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت.

پاشان شەڕە قسەیەکی توند لە نێوان یەکێـک لە پاسەوانەکانی حەیدەر عەبادی و پەرلەمانتار کازم ئەلسەیادی ڕوویدا و بەهۆیەوە هێزێـکی ئاسایشی چوونە نێو هۆڵی پەرلەمان تاوەکو کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن.

دوابەدوای ئەوەش پاسەوانانی پەرلەمان داوایان لە میدیاکان کرد بینای پەرلەمان چۆڵ بکەن.

دواتر سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی بۆ هۆڵێـکی دیکە گواستەوە و لەوێ دەسـتکرا بە دەنگدان لەسەر ئەو کەسانەی حەیدەر عەبادی بۆ کابینە نوێـیەکەی پـێشنیاری کردوون.

هاوکات تانک و زرێپـۆش لە نزیک پەرلەمان جێگیرکران، ئەمەش لە کاتێـکدا بە دەیان هەزار کەس لە جادەکانی ناوجەرگەی بەغدا و بە تایبەتی لە دەوروبەری ناوچەی سەوز خۆپـیشاندانی ناڕەزایی‌یان سـازدەکرد.

سەڵاح بامەرنی پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەغدا ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکانی ڕادیۆ باسی لە ڕەوشی ئەمڕۆی ناو پەرلەمانی عێراق کرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق 26 ی چواری 2016
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:27 0:00

خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە بەغدا - 26 ی چواری 2016
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00

XS
SM
MD
LG