کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری عێڕاق ده‌لێن هێزه‌کانیان پێنچ شه‌مه ده‌ستیان به کردارێک بۆ پاککردنه‌وه‌ی دواین شه‌رکه‌رانی داعش له سه‌نگه‌ره‌کانیان له سنووری سوریا کرد.
له لێدوانێک دا، له‌شکره‌که گوتی سه‌ربازانی له‌شکری عێڕاق و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێک له هه‌ڵمه‌ته‌که بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ملیتانه‌کان له په‌ناگا له به‌شێکی زۆری خاکی سه‌رسنوور بوون.
ئاژانسی په‌یامنێری ڕۆیتێرز گوته‌ی کولۆنێڵی له‌شکری سه‌لاح که‌ریم دێنێته‌وه که ده‌ڵێت مه‌به‌ست پێشگیری کردن له پاشماوه‌ی کانی گرووپی داعشه که له نێو هه‌ریمی بیابان دان و له ئه‌و شوێنه بۆ هێرشه‌کانی داهاتوو که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
سه‌رۆک وه‌زیر عه‌باد پێنچ شه‌مه گوتی شه‌ڕکه‌رانی داعش له ڕووی له‌شکرییه‌وه شکستیان خواردوه، به‌ڵام خۆی ته‌نیا ئه‌و کات سه‌رکه‌وتنی کۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ملیتانه‌کان له بیابانه‌که ڕیشه‌کێش بکرێن.