Accessibility links

زانیارى لە بارەی بڵاوبوونەوەی چەکدارانى داعش بە ناوچە کێشەلەسەرەکانى کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین


داعش هەتا دێت چەکدارى زیاتر بۆ سنوورى حەویجەى رۆژئاواى کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانى دیالە و سەڵاحەدین دا بڵاوە پێدەکات ، لەو ناوچانەش تا دێت هێرشەکانیان بۆسەر پێشمەرگە و حەشدى شەعبى چڕتر دەکەنەوە.

شەوى دووشەممە لەسەر سێشەممە چەکدارەکانى ئەو رێکخراوە هێرشێکى چڕیان کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى زەرگەى خورماتو ، دواى شەرێکى قورس هێرشەکەى داعش بە کوژرانى چەند چەکدارێکیان و گیان لەدەستدانى پێشمەرگەیەک کۆتایى هات.

عەقید لوقمان محەمەد ، فەرماندەى پێشمەرگە لە میحوەرى خورماتو ، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"شەڕەکەى شەوى رابردووى نێوان پێشمەرگە و داعش لە ناوچەى زەرگە زۆر قورس بووە."

داعش لە سەرەتاى هێرشەکەیدا لە ناوچەى زەرگە ، دوو رەبیەى پێشمەرگەى کۆنترۆڵکردووە ، بەڵام دواتر پێشمەرگە بە هاوکارى فڕۆکەکانى هاوپەیمانان هێرشەکەى تێکشکاند.

عەقید لوقمان باسى لە ڕۆڵى فڕۆکەکانى هاوپەیمانان کرد ، وتى"فڕۆکەکان زۆر بە باشى داعشیان کردووەتە ئامانج و لێیانداون."

چەند رۆژێک لەمەوبەر 10 ئۆتۆمبێل پڕ لە چەکدارى داعش بینراون کە لە سنوورى ناحیەى سلێمان بەگى پارێزگاى سەڵاحەدینەوە بۆ ناوچەى قەرەتەپەى پارێزگاى دیالە پەڕیونەتەوە، هەروەها لە چەند شەوى رابردووشدا خۆکوژێک لە ناو قەرەتەپەدا کوژرا، پێش ئەوەى خۆى بتەقێنێتەوە.

موقەدەم جەلیل محەمەد، فەرماندەى پێشمەرگە لە دیالە، زانیارى وردى لەسەر شوێنى چەکدارەکانى داعش بۆ دەنگى ئەمەریکا درکاند، کە ژمارەیانى لە دیالە بە سەرووى 500 چەکدار مەزەندە کرد، وتى"لە ناوچەى نەداى نزیک مەندەلى و لە دەوروبەرى ناحیەى قەرەتەپە ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعشیان تێدایە، هەروەها مەفرەزەیەک چەکدارى 13 کەسیش لاى جەلەولان هەن."

بڵاوەکردنى چەکدارانى داعش بە ناوچە کێشەلەسەرەکان دا، لە کاتێکدایە شارەزایانى بوارى سەربازى جەخت لەسەر ئەوەدەکەنەوە پیلانى داهاتوى ئەو رێکخراوە شەڕى پارتیزانى یە ، لە دواى ئەوەى کە تەواوى شاروشارۆچکەکانى عێراق لەدەست دەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:49 0:00

XS
SM
MD
LG