Accessibility links

دکتۆر لەتیف موستەفا: بەداخەوە رۆڵی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لاوازکراوە


سەبارەت بە رۆڵی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، دکتۆر لەتیف موستەفا مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی یاسا دەڵێت ؛ بەداخەوە دەسەڵاتدارانی کورد رۆڵی پەرلەمانتارانی کوردیان لە بەغدا لاوازکردووە.

دەشڵێت سیاسەتمەداران و دەسەڵاتدارانی کورد لە رابردوودا زۆر گوێیان نەداوە بە دامەزراوە دەستوریەکانی وەک پەرلەمان و دادگای ئیتحادی ، لە بری ئەوانە رێکەوتنی سیاسی کراوە لە نێوان سیاسەتمەدارانی هەرێم و بەغدا.

دکتۆر لەتیف موستەفا ئاماژە بەوە دەکات کە پەرلەمانتاریی بوون لە بەغدا زیاتر ئیمتیاز بووە بۆ کادرانی حیزبە سیاسییەکان ، هەروەها زۆر بەرپەرسی حیزبەکان پەرلەمانتارەکانیان رەوانەی بەغدا کردوە وەک پاداشتێک بۆ وەرگرتنی مووچە و ئیمتیازات. ئەمە تەوەرەی ئەم وتوێژەیە سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر لەتیف موستەفا ؛ مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی یاسا ئەنجامی داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:20 0:00


XS
SM
MD
LG