Accessibility links

دڵشاد شەهاب : کورد یاری زانێکی بنچینەییە لە دروست کردنی حکومەتی عێراق


بەهۆی ناکۆکییەکانی نێو مالی شیعەو دابەش بوونیان، جارێکی تر وا دەردەکەوێت کە کورد بڕیاری یەکلاییکردنەوەی گەورە لیشتی پەرلەمانی دەدات لە نێوان بەرەکەی عەبادی و موقتەدا سەدر یان بەرەکەی مالکی و هادی عامری. لەم وتوێژەی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ دڵشاد شەهاب ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پێی وایە "کورد دەبێت یاریکەرێکی بنچینەیی بێت لە گەمەی دروست کردنی حکومەتی عێراق".

لە خولەکانی تری دروست کردنی حکومەتی عێراقی کورد رۆڵی یەکلاکەرەوەی گێڕا، بەلام داخوازییە دەستورییەکانی وەک خۆیەتی، بگرە خرابتریش بە لەدەسدانی زۆریک لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و کەرکوک، هەروەها ئەو بڕە پارەیەش کە لە عێڕاقەوە بۆی برابۆوە، وەک بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، هەموو جار بەرپرسەکان ئەو لێدووانە دوبارە دەکەنەوە کە پشتیوانی هەرلایەک بکەن، دەبێت داخوازییەکانی گەلی کورد لە بەرچاو بگرن. ئەمجارەش شەهاب هەروا دەلێت "یەکێتی و پارتی کۆمیتەیەکی هاوبەشیان هەیە کە چۆن دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی بەرامبەر دەکەن، لەسەر ئەوەش رێکەوتوون کە هاوپەیمان بن، ئەمجارە کورد بەوە رازی نابێت، تا شیعەکان و بەرپرسە عێڕاقییەکان کارییان بە ئێمە بێت، دانوستان بکەن و دوواتر داواکاری ومافەکانمان پەراوێز بخەن، نامانەوێ بەشداری کردنمان تەنها بۆ بۆنەکە بێت، هەردوولامان ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەسایەتییەک نییە، نزیکن لەوانەی کە مافەکانمان جێبەجێ بکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:38 0:00

XS
SM
MD
LG