ئه‌مڕۆ هەینی 3 پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌یاندا له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان ، له‌نزیك ناحیه‌ی ئامرلی سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ڕفێنران.
حه‌سه‌ن بارام جێگری به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرین ی یه‌كێتی، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه 3 پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری تێدا رفێنراوه له‌ژێر كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی دایه. "
یه‌كێك له 3 پاسه‌وانه رفێنراوه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری پله‌ی نه‌قیبی هه‌یه ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ كوردێكی تر له‌ناو قه‌زای خورماتوودا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه كوژرا.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاند"به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه 3 پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن توركمانه شیعه‌كانی خورماتووه‌وه رفێنراون. "
تۆمه‌تباركردنی توركمانه شیعه‌كانی خورماتوو به‌رفاندنی ئه‌و 3 پاسه‌وانه، له‌كاتێكدا پێشتر له‌نێوان كورد و توركمانی شیعه‌ی خورماتوودا گرژی روویداوه و زیاتر له 21 كه‌س له‌هه‌ردوولا كوژراوه.
نه‌جات حسێن ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری لایه‌نی توركمانی شیعه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی خورماتوو، بێ ئاگایی خۆی له رفاندنی 3 پاسه‌وانه‌كه نیشاندا و ، وتی"له‌هه‌موو لایه‌ك خه‌ڵكی خراپ هه‌یه. "
سه‌ره‌تای ساڵی رابردووش له‌نزیك ناحیه‌ی ئامرلی 4 پاسه‌وانی تری سه‌رۆك كۆماری عێراق رفێنران كه‌حه‌شدی شه‌عبی به‌رفاندنیان تۆمه‌تبارده‌كرێت و ، تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره.