ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق په‌سه‌ند کرد بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه.
پـێشـتر حکومه‌تی عێراق قایل نه‌بوو له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم چونکه کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کوردسـتان سه‌ربه‌خۆیانه گرێبهسـتهکانیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی نه‌وتی وڵاتانی ڕۆژئاوادا مۆرکردبوون. ئه‌و کۆمپانیایانه سـاڵی ڕابردوو ده‌سـتیان به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له هه‌رێمه‌کدا کرد ولێ دوای چه‌ند مانگێـک کاره‌کانیان ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی به‌غدا ئاماده نه‌بوو حه‌قه‌که‌یان بداتێ.
به‌پـێی ئه‌م ڕێکـکهوتنهی ڕۆژی سێشه‌ممه، ده‌بێت حکومه‌تی عێراق حه‌قی ئه‌و کۆمپانیای نه‌وتانه بدات که له هه‌رێمی کوردسـتاندا کارده‌که‌ن.
گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ئه‌لده‌باغ ده‌ڵێت به‌غدا قایل بووه به‌وه‌ی حه‌قی ئه‌و کۆمپانیایانه بدات پاش ئه‌وه‌ی پـیاداچوونه‌وه به ژمێریاریـیهکانیاندا ده‌کات.