Accessibility links

یەکێتى: هێزە شیعیەکان ناتوانن دەنگى کوردانى شیعەى خانەقین ببەن


چاوەڕوان دەکرێت لیستە شیعیەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق کار لەسەر دەنگدەرى کوردى شیعە مەزهەبى قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە بکەن، بەڵام بەرپرسانى کورد پێیانوایە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نابن.

مەسعود داراخان بەرپرسى بەشى هەڵبژاردنى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"حیزبە کوردیەکان بە لیستى جیا لە پارێزگاى دیالە بەشدارى هەڵبژاردن دەکەن، بەجۆرێک 6 لیستى کوردى هەیە، لەکاتێکدا کورد تەنها یەک کورسى لەدیالە دێنێت."

وتیشى"هەر حیزبێکى کوردى جەماوەرى زۆر بێت ئەو تەنها کورسیە دەبات، بەڵام فرە لیستى زیان بەپێگەى کورد دەگەیەنێت."

قەزاى خانەقین ى پارێزگاى دیالە کە چاوى هەموو حیزبە کوردیەکانى لەسەرە تا دەنگى تێدا بهێنن، زۆربەى دانیشتوانەکەى کوردى شیعە مەزهەبە و حیزبە شیعیەکانیش کارى تێدا دەکەن و کاندیدیان لەنێو قەزاکەدا هەیە.

مەسعود داراخان، پێیوایە هەوڵى حیزبە شیعیەکان بۆ کارکردن لەسەر دانیشتوانە کوردەکەى خانەقین ئەنجامى نابێت، وتى"لەهەڵبژاردنەکانى رابردوودا کاندیدى شیعەکان تەنها 900 دەنگى هێناوە، ئەمجارە کە دەسەڵاتیان هەیە با 3000 دەنگ بهێنن، هەر هیچ بە هیچ ناکەن."

لەئێستادا زۆربەى هێزە شیعیەکان لەنێو قەزاى خانەقین دا نوسینگە و بارەگایان داناوە، هەروەها نزیکەى 500 گەنجى خانەقینیش بوونەتە چەکدار لەریزى هێزەکانى حەشددا .

ئەبومونتەزر فەرماندەى حەشدى شەعبى و بەرپرسى نوسینگەى خانەقینى هێزەکانى بەدر، وێراى جەختکردنەوە لەسەر بەشدارى کردنی پرۆسەى هەڵبژاردن لەخانەقین، وتى"ئینشەڵا ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمە خەیر دەبێت."

کورد لەهەڵبژاردنى ساڵى 2014 ى پەرلەمانى عێراق دا، دوو کورسى بەدەستهێنا کەیەکێک لەکورسیەکان بەکۆتا هێناى، بەڵام پێشبینى دەکرێت لەهەڵبژاردنى داهاتوودا کورد تەنها کورسیەک لە دیالە بەدەست بهێنێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:28 0:00

XS
SM
MD
LG