ئێران ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی نه‌زانراو له میلیتانه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردسـتان (پـژاک) کوژراون له‌و شه‌ڕ و پـێـکدادانانه‌ی به درێژایی سـنووری عێراق.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی IRNA ڕایگه‌یاند شه‌وی دووشه‌ممه میلیتانه‌کان له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سه‌ر به حکومه‌تی ئێران له چه‌ند گوندێـکی ئوسـتانی ئازه‌ربیجانی ڕۆژئاوا به شه‌ڕ هاتوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌که ده‌شڵێت پاسـدارانی کۆماری ئیسلامی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێـکی نوێ کردووه بۆ نه‌هێشتنی میلیتانه‌کان له ناوچه‌که‌دا. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردیش ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه به لای که‌م 5 پاسـدار له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران هیچیان ده‌رباره‌ی زیانه‌کانی خۆیان باس نه‌کردووه.
له زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌وه ئێران ده‌سـتیکردووه به هێرشکردنه سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد و به‌رده‌وام ناوچه‌که تۆپـباران ده‌کات.