Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: قەیرانی نێوان هەرێم وحکومەتی ناوەندی عیراق


ناکۆکییەکانی حکومەتی ناوەندی عیراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بودجە، موچە، داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان ‌هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە. شاندەکانی هەرێم چەندەها کەرەت سەردانی بە‌غدایان کردووە بەبێ ئەوەی هیچ ڕێککەوتنێك بەدەست هاتبێت.

ئایا تا چەند خواستی ڕاستەقینە هەیە لە نێوان هەردوو لایان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم کێشانەی کەوتۆتە نێوانیاندا؟

بۆ حکومەتی هەرێم بەگۆیرەی دەستور داوای مافەکانی خۆی لە حکومەتی بەغدا ناکات؟

پێگەی هەرێم تا چەند بەهێزە تا داواکارییەکانی خۆی بەسەر بەغدا بسەپێنێت؟

حکومەتی ناوەندی تا چ ڕادەیەك دەتوانێت دەست بەسەر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە؟

چ چارەسەرێك باشترینە بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە ؟

بۆ تاوتێکردنی ئەم پرسە لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا ، پرسیارەکانمان ئاڕاستەی د. سامان شاڵی شارەزای کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بنکە لە هەولێر کرد.

Dr. Saman Shali
Dr. Saman Shali

د. شاڵی پێوایە حیزبەکانی کوردستان ئەگەر دانەنیشن لەسەر ستراتیژییەتێکی بەهێز ڕێکبکەون، ئەوا شاندەکەی بەغدا سەرکەوتوونابێت.

دەشڵێت پلان هەیە پێگەی هەرێمی کوردستان لاوازبێت ، وتا کورد لەناوەوە بەرەو لاوازی بڕوات، ڕۆژ بەڕۆژ حکومەتی ناوەندی هەنگاوی توندتریان بەرامبەر دەنێت.

د. سامان شاڵی هەروەها گوتی نەتەوەیەکگرتوەکان داوای کۆنفیدڕاڵی بۆ هەرێم کردووە، هەرێمێش پشتیوانی لێکردووە، سەرۆك وەزیری نۆی عیراق کازمیش ناڕازی نەبووە، بەڵام بەبێ کەرکوك نابێت. کورد دەیەوێت نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی ئەم چارەسەرەبکات چونکە دەستی کورد واڵاتردەبێت بەڵام نازانرێت تورکیا و ئێران و وڵاتانی تر چ کاردانەوەیەکیان دەبێت!!!.

دەتوانیت لە ڕێ ئەم لینکەی خوارەوە گوێ لە تەواوی بەرنامەکە بگریت

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:56 0:00


XS
SM
MD
LG