Accessibility links

ئۆپەراسیۆنەکەی لەشکری عێراق و هەڵوێستەکانی یەکێتی و پارتی


Kerkuk

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق، لە ڕۆژی شەممەی 11ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنەکییان دەستیپێکرد لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدین، بەبیانۆی لەناوبردن وچاودێریکردنی جموجۆڵەکانی داعش کە بەم دوواییانە پەرەیان بە تیرۆرکارییەکانییان داوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردنیشینەکانی گەرمەسێری خورماتوو و جەبارە ودەورووبەری خانەقین.

بڕیاربوو ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی شێشەممە 14ی مانگ کۆتایی بهاتایە، بەڵام تا کاتی تۆمارکردنی ئەم بەرنامەیەی هەلەو واشنتن لە ئێوارەی 15ی ئەم مانگە هێزە عێراقییەکان لە ناوچەکان نەکشابوونەوە و لە بنکەکانی هێزی پێشمەرگە نزیکببوونەتەوە.

بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ربه‌ست له‌زگین لە وتووێژێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە گوتی ئه‌و هێزه‌ عێراقیانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو هاتنه‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌یانه‌وێت جێگیربن له‌و ناوچانه‌، هاتنی ئه‌و هێزانه‌ بێ ئاگاداری و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش بووه‌ ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ عێراقیه‌ هێزی دژه‌تیرۆری سلێمانی هه‌ماهه‌نگ و به‌شدارن له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ئه‌و هێزه‌ی دژه‌تیرۆر ته‌نانه‌ت بێ ئاگاداری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی خۆیانه‌ ئاگادار نیه‌ ئه‌وكاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ عیراقیانه‌ كردووه‌، ده‌شڵێت وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كاره‌كه‌ی دژه‌تیرۆری سلێمانی پێ خۆش نه‌بوو، ئه‌و كاره‌ خۆیان سه‌ربه‌خۆ كردوویانه‌ واته‌ ئه‌و براده‌رانه‌ی سلێمانی خۆیان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئایا ئامانجی ڕاستەقینەی هێزە عێراقییەکان لەو ئۆپەراسیۆنە داعشە یا جێگیربوونیانە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان؟

ئایا ئەو ئۆپەراسیۆنە بەهەماهەنگی بووە لەگەڵ هێزی دژە تیرۆری سلێمانی؟

ئەم پرسیاران و زۆری دیکەش حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ شیرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی و پەرلەمانتاری عێراق تاوتوێکرد.

میروەیس دەڵێت سەربەست لەزگین لە جیاتی ئەوەی بۆ کەناڵەکان قسەبکات کە قسەکانیشی جێگاناگرن، باشتربوو باسی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بکات بۆ ئەوەی زانیاریەکە لە سەرچاوەی خۆمان وەربگرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:23 0:00


XS
SM
MD
LG