Accessibility links

ئەحمەد حاجی ڕەشید: ساڵی 2020 نەوت ڕادەستی بەغداد نەکەن موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت


پەرلەمانتارێکی کورد کە ئەندامی لیژنەی دارایـیە لە پەرلەمانی عێراق، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە بەرامبەر مەترسی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان، ئەگەربێت و هەرێم نەوتەکەی ڕادەستی حکومەتی ناوەندی نەکات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید پێی وایە حکومەتی عێراق بێ داهاتی حکومەتی هەرێم و ڕادەستکردنی نەوت لە بودجەی ساڵی 2020بە بڕی 72 ترلیۆن دینار کورتی دەهێنێت، بۆیە ڕەنگە حکومەتی ناوەندی نەتوانێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، دەشڵێت"کۆی موچەی فەرمانبەران 47 ترلیۆن دینارە و خانەنشینانیش 11 ترلیۆن دینار. "

لەبارەی حکومەتی هەرێم و بەرپرسیارێتییەکەی دەشڵێت "سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی و ئاینی و یاسایی دەگرنە ئەستۆ، ئەگەر نەوت ڕادەست نەکرێت موچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت."

هەندێک پەرلەمانتار بڕینەوەی ئەو بودجەیە بۆ موچەی فەرمانبەران وەکو دەسکەوتێک دەگێڕنەوە بۆ هەوڵەکانیان لە کاتێکدا وەک ئەم ئەندام پەرلەمانتارە ئاگادارە و باسی دەکات، کارەکە کاری بە کۆمەڵ بووە و پێویستیش ناکات، ئەوە وەکو منەتێک بەسەر خەڵکەوە هەژمار بکرێت، بەڵکو ئەوە ئەرکی سەرشانی پەرلەمانتارە دەشڵێت "سەرەتا وەزیری دارایی ئەو بڕگەیەی بۆ بودجە زیاد کرد، لەسەر بنەمای رێکەوتنی سیاسی نێوان کورد و لایەنە عێراقییەکان، پاشان گۆڕینی ئەو شێوەی نوسراوە و سێ رۆژ مشتومڕی توند لە لایەن لیژنەی داراییەوە کە 5 کەس بووین، بەندە لە کۆمەڵی ئیسلامی و نوێنەری پارتی و یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو، هەروەها ڕەزامەندی لایەنەکانی شیعە و سونە، رۆڵی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراقیش، جگە لەوەش نوێنەری مەسعود بارزانی وەک چاودێری رەوشەکە."

هەندێک پەرلەمانتار باس لەوە دەکەن کە لە ڕێگەی ئەو کەمپینەی پێکیان هێناوە، کاریگەری هەبووە بۆ سەر ئەو بابەتە، لەو بارەیەشەوە ئەحمەدی حاجی رەشید دەڵێت "هەموو ئەندامانی پەرلەمانی کورد دەنگیان بەو پرۆژەیە داوە، هەموو یەک بووین بۆ داکۆکیکردن لە قووتی خەڵک، رێکەوتنی سیاسی و رۆڵی ئەو ئەندامانەی لیژنەی دارایی، ئەوەی باسمکردن کاریگەرییان هەبووە، نەوەکو کەمپین کردن لە عێراقدا بەدەیان کەمپین دەکرێت و کاریگەریشیان نابێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:22 0:00

XS
SM
MD
LG