Accessibility links

ئەمین بەکر: کورد متمانەیان بەیەکتر نەماوە و هەریەکە و بۆخۆی هەوڵی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەدات


دوابەدوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی عادل عەبدولمەهدی وەک سەرەک وەزیرانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام هێشتا هەنگاوە کردارییەکانی ئەم پڕۆسەیە بە رژدی دەستیپێنەکردووەو هەر لە کەشی گفتوگۆو تاوتوێکردندا ماوەتەوە. هەرچەند بەپێی یاسا دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا ئەو حکومەتە دروستبکرێت، بەڵام هەندێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە تەنها لەماوەی 72 کاتژمێردا دەبێت حکومەتەکە دروستبکرێت.

بۆ پتر سەنگخستنە سەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاسۆ جەبار وتووێژی لەگەڵ شارەزای سیاسی و ئەندامپەرلەمانی پێشوو ئەمین بەکردا سازکردووە...

ئەمین بەکر دەڵێت "حکومەتی عێراق حکومەتی زۆرینە نیە، حکومەتی هاوبەشییە. هەموو ئەو لایەنانەی کە دوێنێ دژ بەیەکتربوون لەوانەیە ئامانج و بەرنامەکانیان پێچەوانەی یەکتر بێت، چۆن دەتوانرێت هەموو ئەو دژانە کۆبکرێتەوە."

دەشڵێت "کورد ئێستا متمانەیان بەیەکتر نیە، لایەنەکان هەریەکەو بۆخۆی هەوڵی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەدات، بەجیا گفتوگۆ دەکەن."

سەبارەت بە پێگەی کوردیش دەڵێت "کورد زۆر پێگەی دابەزیووە لەبەغدا....."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:19 0:00

XS
SM
MD
LG