Accessibility links

سەعدی ئەحمەد پیرە: دکتۆر بەرهەم پیاوێکی ناسراوە و بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەختێکی باشی هەیە


بەر لە چەند کاتژمێرێکی دی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە پشکی کوردە لە نێوان پارتی و یەکێتی وەک دوو لایەنی رکابەر یەکلایی دەکەنەوە. ئەگەر ئەو دوو لایەنە رکابەرە یەک لە کاندیدەکان، بەرهەم ساڵح یان فوئاد حسێن نەکێشننەوە.

لەم وتوێژەی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە، باس لەوە دەکات کە تووشی سەرسوڕمان بوون کە پارتی داوای ئەو پۆستەی کردووە، کە پشکی یەکێتی نیشتیمانییە "پێمان خۆش نەبوو کە بکەوینە ئەو ململانێیەوە، ئێمە کاندیدی خۆمان ناکشێنینەوە، هێشتا چەند کاتژمێریک ماوە کە وەکو کورد لەسەر یەک کاندید رێکەوین، دەنا ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی دەکەنەوە".

پیرە سەبارەت بە کاندیدی یەکێتی کە بەرهەم ساڵحە دەڵێت "بەرهەم ساڵح کەسێکی ناسراوە کاریشی بۆ نەکەین بایی ئەوەندە دەنگ دێنێ کە سەربکەوێت."

سەبارەت بە توانای ئەو کەسانەی کە خۆیان کاندید کردووە، بە تایبەتی دکتۆر فوئاد حسێن کە لە لایەن بارزانییەوە پاڵێوراوە وتی "گرفتمان لەسەر توانای ئەو کەسانە نییە کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە، بەڵام بەرهەم ساڵح شانسی باشی هەیە بۆ بەدەست هێنانی ئەو پۆستە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00

XS
SM
MD
LG