Accessibility links

بەرپرسانى کورد داواى لە عێراق دەکەن هێز بۆ پاراستنی گوندە کوردنیشینەکان ڕەوانەبکات


گروپە چەکدارە توندڕەوەکان رۆژ لەدواى ڕۆژ زیاتر تەنگ بە گوندە کوردنیشینەکانى پارێزگاى دیالە هەڵدەچنن، بۆیە بەرپرسانى کورد، ئەم دۆسـێـیەیان بردۆتە نێو ئەنجومەنى پارێزگاکە تا چارەسەرى بۆ دابنرێت.

زاهد تاهیر، ئەندامى لیژنەى ئەمنى لە ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چەکدارەکان گوندە کوردنیشینەکانى دیالەیان کردۆتە ئامانج، بەم هۆیەوە چەندین گوند چۆڵیان کردووە و ژمارەیەک کوردى گوندنیشینیش کوژراون و برینداربوون."

وتیشى"لەکۆبونەوەى ئەم هەفتەیەى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالەدا، ئەم مەسەلە گفتوگۆى لە بارەوە کرا، داوامانکرد هێزى پێویست بۆ پاراستنى گوندەکان رەوانە بکرێت، ئەگینا ئەم پێشێلکاریە ئەمنیانە بۆ ناو شارەکانیش دەگویزرێنەوە."

تائێستا لەسنورى ناحیەى جەبارەى پارێزگاى دیالە، 4 گوند و لەسنورى قەزاى خانەقین گوندێکى کوردنیشین لەلایەن دانیشتوانەکانیانەوە چۆڵکراون.

قەحتان حسێن، ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى جەبارە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" دانیشتوانى 4 گوندى کوردنیشین بەناچارى گوندەکانیان جێهیشتووە."

بە ئامانجکردنى گوندە کوردنیشینەکانى کەرکوک و دیالە لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردووەوە سەریهەڵداوە، بەتایبەت پێشمەرگە لەو ناوچانە کشاونەتەوە و بۆشایى ئەمنى دروستبووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:17 0:00

XS
SM
MD
LG