Accessibility links

یونس ڕاوی: نەزانی و نەخوێندەواری هۆکاری یەکەمە بۆ چوونی گەنجان بۆ ناو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان


لەمەڕ چوونی گەنجان بۆ ناو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، توێژەرێکی ئیسلامی بۆچوونی خۆی ئەخاتە ڕوو لەسەر هۆکارەکان و لە سێ خاڵدا کۆیان ئەکاتەوە.

یونس ڕاوی، توێژەری ئیسلامی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لەو هۆکارانە کرد کە وا لە گەنجان ئەکات بڕۆنە ناو ڕێکخراوە تیرۆیستییەکان و وتی کە نەزانی و نەخوێندەواری هۆکاری یەکەمە و وا لە گەنجان ئەکات لەگەڵ بیستنی چەند دەقێکی ئاینی کە لە مانای خۆیان دەرهێنراون، بۆچوونی توندڕەوی وەرئەگرن.

وتیشی کە تێگەشتنی ئوسوڵی بۆ ئاین تێگەشتنێکی تووندڕەوانە لای گەنجان درووستئەکات و پێویستە عەقڵ لە پێش دەقە ئاینییەکانەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

هەروەها وتیشی کە بێکاری هۆکاری سێهەمە و وا لە گەنجان ئەکات پەیوەندی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بکەن.

یونس ڕاوی باسیشی لەوە کرد گەر ئەم هۆکارانە بنەبڕنەکرێن ئەوا ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوامییان ئەبێت و لە فۆرم و شێوازی تردا دیسان لەدایک ئەبنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00

XS
SM
MD
LG