Accessibility links

گرفت بۆ گەڕانەوەى حیزبە کوردیەکان بۆ جەلەولا دروست دەکرێت


عەرەبە کرویەکانى جەلەولاى پارێزگاى دیالە کە تۆمەتبارن بە پشتیوانیکردنى داعش و بەرەنگاربونەوەى پێشمەرگە، دژى گەڕانەوەى بارەگاى حیزبە کوردیەکان بۆ ناحیەکە ناڕەزایەتى دەردەبڕن ، حیزبە کوردیەکانیش سورن لەسەر گەڕانەوە بۆ ناحیەکە.

شێرکۆ میروەیس بەرپرسى مەڵبەندى خانەقینى یەکێتى، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئێمە بارەگا بۆ ناحیەى جەلەولا دەبەینەوە، ئەوانەشى نارەزایەتى دەردەبڕن هیچ جیهەتێکى فەرمیان لە پشتەوە نیە."

عەرەبەکانى عەشیرەتى کروى تۆمەتبارن بەوەى لە ناوەراستى ساڵى 2014 چونەتە پاڵ داعش و بۆ ماوەى چەند مانگێک شەڕى پێشمەرگەیان کردووە، کە لەو شەڕەدا سەروى 150 پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

لەبەرانبەردا کرویەکانى جەلەولاش کە لە ساڵى 2014 ەوە جەلەولایان بەرەو شارى بەعقوبە جێهێشتبوو، کورد و پێشمەرگە بە رووخاندنى ماڵ و خانوەکانیان تۆمەتبار دەکەن.

لاى خۆشیەوە شێخ یەعقوب لهێبى بەرێوەبەرى ناحیەى جەلەولا، روونیکردەوە کرویەکانى جەلەولا ویستویانە دژى گەرانەوەى بارەگاى حیزبە کوردیەکان خۆپیشاندان بکەن، بەڵام وەکو ئیدارەى ناحیەکە رێگەیان پێنەداون.

هاوکات بەرپرسى مەڵبەندى خانەقین ى یەکێتى، ئاماژەى بەوەکرد ئەوان تەرکیزیان لەسەر ئەوەیە تەجاوزى کێشەکانى رابردوو بکەن و بیر لە چارەسەرى جدى بۆ بکەنەوە، وەکئەو دەڵێت"چونکە تەنها رێگە پێکەوە ژیان و یەکترى قەبوڵ کردنە."

لە رۆژى 16 ى ئۆکتۆبەرەوە و لەوەتەى کرویەکان بۆ جەلەولا گەراونەتەوە، حیزبە کوردیەکان بارەگایان لەو ناحیەیە نەماوە، ئێستا حیزبە کوردیەکان دەیانەوێت جارێکى تر بۆ ناحیەکە بگەرێنەوە و کرویەکان ناڕازین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:39 0:00

XS
SM
MD
LG