Accessibility links

حکومەتی عێراق دەڵێت بەشی موچەی یەک مانگی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پارەی ناردووە


حکومەتی عێراق دەڵێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات، ئەمەش یەکەم جارە لە پاش ئەوەی لە ساڵی 2014 پەیوەندیـیەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تێکچوون.

سەعەد ئەلحەدیثی گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتووە" وەزارەتی دارایی فیدراڵی 317 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ناردووە کە دەکاتە 267 ملیۆن دۆلار."

گوتوشیەتی ئەو بڕە پارەیە بەشی موچەی یەک مانگی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەکانی پـێشمەرگە دەکات.

پاشان پـرسیار لە حەدیثی کرا، "ئایا لە داهاتوودا پارەی دیکە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەدەکەن بۆ پـێدانی موچەی فەرمانبەران؟" ئەویش لە وەڵامدا گوتی حکومەتی فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر بەشێکی دەدات و ئەوی دیکەی دەبێت حکومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوتەکەی دابینی بکات.

XS
SM
MD
LG