Accessibility links

جەمال ئارێز: بەغداد دەیەوێت رێکنەکەوتنی لەگەڵ هەرێم بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەکاربهێنێت


لە پاش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ، باس لە رێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی دەکرێت، لە بەرامبەردا هیچ لێک نزیک بونەوەیەک روینەداوە.

بەرای رۆژنامەوان و شتکەرەوەی سیاسی جەمال ئارێز تاوەکو هەردوولا بە چاوی براوەو دۆڕاو لەیەکتری بڕوانن، زەحمەتە هیچ رێکەوتنێک روو بدات، دەشڵێت "سەردەمانێک هەرێمی کوردستان لە چاو بەغداد لە ئەوپەری بەهێزیدا بوو، بەلام بوغرابوونی سیاسییە کوردەکان وای کرد کە هێچ بە تەنگ جێبەجێکردنی داوایەکی ئاسایی بەغدادەوە نەچن، ئەمەش وای کردووە دووای ئەو روداوانەی توشی هەرێم هاتووە، لە قەیرانی دارایی وخراپی دەرامەت وژیانی خەڵک، بیگرە تاوەکو ئەو گۆشە گیرییەی لە رووی سیاسییەوە توشی هەرێمی کوردستان بووە، هەموو ئەمانە بەرامبەر بەغدایەکی بەهێزە."

زۆریک وای بۆ دەچن کە بەغداد دەیەوێت دووای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەوڵ بدات لەگەڵ هەرێم بکەوێت رێکەوتن، لەو بارەیەوە ئەم نوسەرەش هاوڕایە "ئەو حیزبەی دەسەلاتیان بەدەستەوەیە، بە سزادانی هەرێم ورێک نەکەوتن لەگەڵی وا دەکات زۆربەی ئەو رایانەی دژی دەسەڵاتی ڕەهای هەرێمی کوردستان و پێگەی کوردن چ لە ناو شیعە یاخود سونە بەڵای خۆیاندا رابکێشن، لەبەرئەوە زەحمەتە رێکەوتن بەر لە هەڵبژاردن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:30 0:00

XS
SM
MD
LG