Accessibility links

بەغدا قەدەغەی سەر گەشتە نێودەوڵەتیـیەکانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان درێژکردەوە


حکومەتی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگی تر قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانیە نێودەوڵەتیـیەکانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق درێژکردۆتەوە، وەک گەورە بەرپرسێکی فڕۆکەخانەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند.

لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا بەغدا گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتیـیەکانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغەکرد، پاش ئەو ڕیفراندۆمەی لە هەرێمی کوردستان کرا بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق.

لە ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی 9 ی ساڵی 2017 دەنگدەران بە تێکڕای دەنگ جیابوونەوەیان لە عێراق پەسەندکرد، بەڵام حکومەتی نێوەندی لە بەغدا ئەو ڕیفراندۆمەی بە نایاسایی ناودێرکرد، هەرچەندە مەرج نەبوو کار بە ئەنجامەکانی ئەو ڕیفراندۆمە بکرێت.

XS
SM
MD
LG