Accessibility links

سەروەر عەبدولڕەحمان: پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ناتوانن هاوپەیمانێتی سازبکەن


دوکتور سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
دوکتور سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان

هەڵبژاردنەکانی عێراق نزیکبوونەوتەوە و هاوکات دەنگۆی ئەگەری ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کورستانیش لە ئارادیە. بەڵام قەیرانە سیاسی و ئیداری و ئابورییەکانی هەرێم هەروەک خۆیان ماون ئەمە سەرباری ئەوەی تا ئەوڕۆکە تۆماری دەنگدان بە کردار لە ناوی دوبارەو ساختەو مردوو پاک نەکراونەتەوە. جیاوازی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم لەوەدایە کە کۆمەڵێک قەوارە سیاسیی نوێ و کۆمەڵێک هاوپەیمانی نوێ هاتونەتە نێو گۆڕەپانی سیاسیەوە.

ئاسۆ جەبار بۆ زیاتر روونکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنەکان هەرێم و عێراق وتووێژی لەگەڵ بەڕێوبەری رێکخراوی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان سەروەر عەبدولرەحمان سازکردووە...

سەروەر عەبدولڕەحمان دەڵێت "بەداخەوە حیزبە سیاسییەکان بە ئارەزووی خۆیان کاتێک بیانەوێت هەڵبژاردن دوادەخات یان پێشیدەخەن."

دەشڵێت "تا بە لۆژیکی هێز مامەڵە بکرێت من پێموانیە بەم شێوازە گۆڕانکارییەک دروستبێت، پێویستە بۆ هێزی لۆژیک بگەڕێینەوە."

سەبارەت بە هاوپەیمانییەتیی کورد لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا دەڵێت "پارتی و یەکێتی ناتوانن هاوپەیمانێتی سازبکەن بۆ هەڵبژاردنی عێراق، چونکە کات تێپەڕیوە.."

دەشڵێت "کۆمسیۆن ئامادەکاری نەکردووە، تۆماری دەنگدەران پاکنەکراوەتەوە، پێداویستی مرۆیی و لۆجیستیکی ئامادەنەکراوە، بودجە دابیننەکراوە، یاساکانی هەموارنەکراون، ئامێری ئەلیکترۆنی دابیننەکراوە، ئەمانە هەموو گرفتن. هەر لایەنێک بیەوێت بەم شێوازە هەڵبژاردن بکات دیارە مەبەستی ئەوەیە کاری ساختەکاری بکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:23 0:00

XS
SM
MD
LG