Accessibility links

حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەماندا تاو توێی بەرنامەی خۆیان کرد بۆ ئەم ساتە وەختەی هەرێمەکە لە قەیرانێکی دارایی قوڵدایە، بەلام بەستنەوەی هەموو ئەو پلانانە بە ئاکامی دانوستانی هەردوو لا، لە کاتێکدا هێشتا دیار نییە بەغداد دەیەوێ ئەو گفتوگۆیە بکات، لەو بارەیەوە رۆژنامەوان و نوسەر شوان موحەمەد دەڵێت "ئەو فشارەی وڵاتانی وەک فەرەنساو بەریتانیاو ئەمریکا لەسەر عەبادی دەکەن بۆ ئەوەیە گفتوگۆ لە نێوان بەغداو هەولێردا روو بدات، دەنا بەغداد لەم ساتو وەختە کە هەڵبژاردنی عێڕاقییان لەبەر دەمە، نایانەوێ لەگەڵ کورد دانوستان بکەن، ئێستا هەر حیزبێک توند بێت لەهەمبەر کورد دەنگی زیاتر دێنێت."

هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێوخۆ پەرتەوازە دەردەکەوێت، بیرو رای وەهاش بڵاوە کە گۆڕان ولایەنەکانی دی ئۆپۆزسیۆن بەشداری ئەو حکومەتە نەکەن، لەو بارەیەوە شوان موحەمەد هاوڕایەو وتیشی "ئەوە ئەگەرێکە و لە کۆبوونەوەی جفاتی گۆڕان دەردەکەوێت، بەلام ئەوەی سەیرە پارتی و یەکێتی کە ئەو هەموو شکستەیان بەسەر دۆزی کورد لە هەرێمەکە هێناوە، هێشتا لەگەڵ لایەنەکانی تردا شەرتومەرجی خۆیان پێشدەخەن، ئەوەش هیچ کەشوهەوایەکی گونجاو ناخاتەوە بۆ دروست کردنی حکومەتێکی کاربەڕێکەری نوێ." ئێستا لە میدیا عێڕاقییەکان هەندێ سیاسی نوێ کەوتونەتە هێرش کردنە سەر هەرێمی کوردستان، تا چەند ئەو لێدوانانە خزمەت بە بارودۆخی هەرێم دەکات، هیچ هیوایەکی لەسەر دروست دەکرێت، لەو بارەیەوە شوان وتی "هەرکەس خەیاڵی ئەوە بکات کە مالکی یان عەبادی باشترە بەدیلی حکومەتی هەرێم بێت، بۆچونێکی ئەو پەڕی نادروستە، چونکە گرفتەکانی تۆ لای بەغداد نییە، بەڵکو لە خودی هەرێمەکەیە، شەڕی تۆ لەگەڵ عێڕاق شەڕێکی ترە، بەدیلی هەرێمی کوردستان دەبێت لە ناوخۆوە سەرهەڵبدات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:04 0:00

XS
SM
MD
LG