Accessibility links

بەرپرسە ئیداریە کوردیەکانى ناوچە کێشەلەسەرەکان: ناگەڕێینەوە چونکە ژیانمان پارێزراو نیە


ئەو بەرپرسە کوردانەى کە دواى کۆنترۆڵکردنەوەى ناوچە کێشەلەسەرەکان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە پۆستەکانیان جێهێشتوە، ئاماژەبەوەدەکەن ناگەرێنەوە بۆ پۆستەکانیان چونکە ژیانیان پارێزراو نیە.

دکتۆر ئەمیر خوا کەرەم قایمقامى قەزاى داقوق ى باشورى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" لەداقوق و ناوچە کێشەلەسەرەکان هیچ گروپ و تاقمێک ناتوانێت گەرەنتى گەرانەوەى بەرپرسە کوردەکان بۆ پۆستەکانیان بکات، چونکە هیچ گروپێک قەڵەمى ئەویتر ناخوێنێتەوە."

وتیشى"تەنها هێزەکانى بەدر لەگەڵ گەرانەوەى بەرپرسە کوردەکاندان بۆ پۆستەکانیان، ئەوانیتر دژن و گرفت دروست دەکەن."

ژمارەیەکى زۆر بەرپرسى ئیدارى و سەربازى کورد پۆستەکانیان لەناوچە کێشەلەسەرەکان جێهێشتوە یاخود دوور خراونەتەوە، بەتایبەت هەندێکیان لەپۆستەکانیان عەرەب و تورکمان دانراون و هەندێکى تریشیان پۆستەکانیان بەوەکالەت بەرێوەدەبرێن.

وەها ئەحمەد بەرێوەبەرى ناحیەى قەرەتەپەى پارێزگاى دیالە، ئاماژەى بەوەکرد هیچ گەرەنتیەک نیە بۆ گەرانەوەى بەرپرسە کوردەکان بۆ پۆستەکانیان، چونکە هێزەکانى حەشدى شەعبى وەکو داگیرکەر مامەڵە دەکەن نەک وەکو ئەوەى کە بە تەنسیق هاتبنە ناوچەکە، وتى"من رۆژى 17 /10 کاتێک رۆیشتمە قەرەتەپە بۆ دەوام کردن، بینیم فەرماندەى فەوجى حەشدى شەعبى لەسەر کورسیەکەم دانیشتووە."

رروداوەکانى 16 ى مانگى رابردوو گرفتى نێوان لایەنەکانى هەرێمى بەشێوەیەک قوڵتر کردۆتەوە، کە تائێستا لایەنەکان نەیانتوانیوە یەکدەنگ بن بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا و بەدەستهێنانەوەى بەشێک لەپۆستە لەدەست چوەکانى ناوچە کێشەلەسەرەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:13 0:00

XS
SM
MD
LG